١١ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٠:٣٠
کوژرانی کتێب فرۆشێک لە مەهاباد/بکوژەکە دەستبەسەر کرا

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی ئینتزامی مەهاباد لە دەستبەسەر کرانی بکوژی کتێب فرۆشە مەهابادییەکە، هەواڵی دا.

(ABNA24.com)بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی ئینتزامی مەهاباد لە دەستبەسەر کرانی بکوژی کتێب فرۆشە مەهابادییەکە، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ پاکمەنش رایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە واتا دوێنێ، کاتژمێر ١٧:٤٥ ، کەسێک بە ناوی (ئەلف.ب) لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد کوژرا.

ناوبراو درێژەی دا: کوژراوەکە خاوەن کتێب فرۆشیەک لە مەهاباد بوو کە بە لێدانی چەند گوللە کوژراوە.

پاکمەنش زیادی کرد: پاش ڕووداوەکە تەرمی کوژراوەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکی یاسایی و هەوڵەکان بۆ دەستبەسەر کرانی بکوژەکە دەستی پێکرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە خێرایی هێزی ئینتزامی بۆ دەستبەرکردنی بکوژەکە وتی: چەند کاتژمێر پاش ڕوودانی رووداوەکە، بکوژەکە بە ناسمانەی (س.ش) دەستبەسەر کرا و بە پێی پاگەندەی ناوبراو، هۆکاری کوشتنی ئەو کەسە دژایەتی تاکەیی بووە.



/129